کوردستانی

فەرماندەی گشتی هێزەکانی 70 باس لە پەیوەندیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و ئەمریکا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرماندەی گشتی هێزەکانی 70 باس لە پەیوەندیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و ئەمریکا دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ەرماندەی گشتی هێزەکانی 70ی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت بڕیاری چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە بڕیارێکی باش نەبوو ئاماژەی بەوەشکرد تا ئەمریکییەکان لە کوردستاندا بن پشت و پەنا و هاوکاری یەکتر دەبین.

مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی گشتی هێزەکانی 70ی پێشمەرگەی کوردستان بە پەیوەندی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و ئەمریکا مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی ئەمریکا باشن".

سەبارەت بە بڕیاری پەرلەمانی عیراق بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق چاوڕەش وتی "ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عیراق بڕیارێکی باش نەبوو، چونکە ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا نەبوونایە ئەوانیش نەیان ئەتوانی لە بەغدایە بمێنەوە".

ناوبراو وتیشی "هێزەکانی ئەمریکا لەکاتی شەڕی داعشدا هاوکاری ئێمەیان کردووە و لەداهاتووشدا هەر بەردەوام دەبن، هەروەها تا ئەمریکییەکان لە کوردستاندا بن پشت و پەنا و هاوکاری یەکتر دەبین".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ قائیدی هێزەکانی ئەمریکا سەردانی فەرماندەیاین کرد و بەمەبەستی کۆتایی هاتنی راهێنان بە کۆمەڵێک پێشمەرگە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان