تەندروستی

ئاوڵەی مەیمون چییە؟ تاچەند پەیوەندی بە هاوڕەگەزخوازییەوە هەیە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاوڵەی مەیمون چییە؟ تاچەند پەیوەندی بە هاوڕەگەزخوازییەوە هەیە؟
مەودا میدیا-

ئاوڵەی مەیمون نەخۆشییەکی مرۆژەڵیە لە ئاژەڵەوە دەکۆێزرێتەوە بۆ مرۆڤ بەتایبەت لە مەیموندا، یەکەم جار لەساڵی 1950 لە دانیمارک لەمەیمونی تاقیگە دواتر لە ساڵی 1970 یەکەم حاڵەت لە مرۆڤدا تۆمارکرا لە وڵاتی کۆنگۆ کە هەمان وڵاتە نەخۆشی تای خوێن بەربوونی تێدا تۆمارکرا و دواتر لەساڵی 2003 بەشێوەی پەتا تۆمارکرا، لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەناو ئاژەڵی قرتێنەری جوانی وەکو هامستەر لە مانگی پێنج 2022 جارێکی کە لە ئەمەریکا و بەریتانیا و ئوستوالیا بڵاوبۆوە و تائیستا 111 کەس تۆمارکراوە و لە 12 وڵات بڵاوبۆتەوە.

چۆن_تووشدەبین؟

رێگەی سەرەکی تووشبوون مرۆڤ بۆ مرۆڤ بریتییە لە رێگەی برینی پێست ئەگەر زۆر بچوکیش بێت و هەوەها لە چاوەوە و دەم و ماچکردن و لەڕێگەی سێکسیش، هەندێک جار لەڕێگەی هەناسە کاتێک لێک نزیکبوونی زۆر لەگەڵ کەسی تووشبوو لە ئاژەڵ بۆ مرۆڤ لەڕێگەی گازگرتن یان جرنوق لە ئاژەڵی تووشبوو.

نیشانه‌كانی_چین؟

تا، سەرئێشە، هەستکردن بەهیلاکبوون و هەوکردنی گرێلیمفاوییەکان و دواتر دەرکەوتنی زیپکە و تلۆقی بچوک لەسەر دەموچاو کە شێوەکەی وەکو نەخۆشی  درکەومێکوتە و دواتر بڵاودەبێتەوە بەهەموو لەش، لە نیشانەکانین.

تلوقەکان ئاوێکی روونی تێدایە دواتر دەبێتە کێم و ئەتەقێت و دەبێتە برین.

تاچەند پەیوەندی بە هاوڕەگەزخوازییەوە ‌هەیە؟

ئەم نەخۆشییە پەتایی نییە و زۆر بە نزیکبوونەوە دەگوێزرێتەوە لە مرۆڤ بۆ مرۆڤ بەتایبەت رێگەی سێکسیەوە، ئەگەر هاوڕەگەزبازی بێت یان سێکسى رەگەزی جیاواز، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێستا لە ئەوروپا وئەمەریکا بڵاوبووەتەوە لەناوهاورەگەزخوازاندا پێدەچێت گۆرانکاری روویدابێت لە ڤایرۆسەکە یان لەبەر ئەوەی ئەو جۆرە مرۆڤانە زۆر تێکەڵن و لە وڵاتانی کەش تێکەڵ بەیەک دەبن بەئاسانی نەخۆشی بڵاودەبێتەوە لەناویانا و بەبۆچونی من ئەگەر هەیە سێکسکردن لەگەڵ ئاژەڵ هۆکارێکی کەیە بۆ بڵاوبوونەوە کە لەهەندێک وڵاتی ئەوروپی بڵاوە.

بەپێى وتەی سەرۆکی دەزگای تەندروستیی بەریتانی کە سەرجەم ئەوانەی تووشبوون هەموویان هاورەگەزخوازان، بۆیە پێدەچێت گۆرانکاری روویدابێت لە جۆری ڤایرۆسەکە و پێویستە چاوەرێی شیکارییەکان بین.

بەڵام لە وڵاتەکانی وەک فەرەنسا و ئەڵمانیا، ئەوانەی تووشبوون لە وڵاتی کە گەراونەتەوە کەنەخۆشیەکەی تێدا بڵاوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە هاورەگەزخوازی دەرچونە لە سروشت و ئەگەر نەخۆشی نوێش بڵاونەکاتەوە خودی خۆی نەخۆشییەکی کوشندەیە.

بەگشتی بەئاسانی بڵاونابێتەوە و لەو باوەرەدا نیم ببێتە پەتایەکی جیهانی، چونکە لێکچونێک هەیە لەگەڵ ئاوڵەی مرۆڤ و هەموو جیهان کوتراوە دژی جۆری دووەم و بەرگری باش دەدات.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر
دکتۆر عوسمان جمال
پسپۆری نەخۆشییە مرۆژەڵیەکان

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن