تەندروستی
زیانەکانی خۆڵبارین بۆسەر پێست و قژ ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پزیشكێكی تایبه‌ت به پێست و جوانكاری له‌باره‌ی خۆڵبارینه‌وه هۆشداریی ده‌داته هاوڵاتییان و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، خوڵ و تۆز كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر پێست و پێویسته بیپارێزین.
د. ئێلاخ قادر غه‌فور جاف، پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی پێست و جواكاری و لێزه‌رو چاندنه‌وه‌ی قژ بە مەودا میدیای راگەیاند "خۆڵبارین دیارده‌یه‌كی سروشتییه و كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ له‌وانه كاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر پێست و قژ".
ئاماژەی بەوەشکرد "كاتێك ده‌نكۆڵه‌ی تۆزه‌كه له‌سه‌ر پێست ده‌نیشێت به تایبه‌ت ده‌موچاو، ده‌بێته هۆی ووشكبوونه‌وه‌و خورانی پێسته‌كه، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ده‌نكۆڵه‌ی تۆزه‌كه له‌سه‌ر قژه‌كه ده‌بێته هۆی ووشكبوونه‌وه‌و لول بوونی قژه‌كه".
باسی لەوەشکرد، هاوڵاتییان ده‌توانن به‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه پێست و قژیان له‌كاریگه‌رییه‌كانی تۆز و خۆڵ بپارێزن، ئەوانیش:
1- خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ئاو و چای گوڵ و لیمۆو نه‌عنان و میوه رۆژانه.
2- شێداریكردنه‌وه‌ی پێست به شێداركه‌ره‌وه و پاككردنه‌وه‌ی پێست به كلێنكس یان پاككه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت.
3- به‌ستنی ماسك له‌چاوكردنی چاویلكه.
4- دووركه‌وتنه‌وه له‌و مادانه‌ی كه وه‌ك جێڵ و كرێمن بۆ قژ، چونكه ئه‌وانه واده‌كات، كه قژه‌كه تۆز و خۆڵی زیاتر رابكێشێت و قژه‌كه ووشك و بژ بكاته‌وه، هەروەها بەکارهێنانی میکیاژی زۆر لەکاتی خۆڵبارین زیانی هەیە بۆ پێست.
س.ر