کوردستانی
شەش کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە قەزای چەمچەماڵ شەش کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکراون کە ئاژەڵ و پەلەوەریان دزیوە.
ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی رایگەیاند "لەدڕێژی هەوڵە بەردەوامەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان هێزەکانمان لەقەزای چەمچەماڵ پاش هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر توانیمان 6 کەس بەتۆمەتی دزینی ئاژەڵ و پەلەوەری هاوڵاتیان دەستگیر بکەین".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەپێیی مادەی 444 لەیاسای سزدانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە".
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "بەدەستگیرکردنی ئەم 6 کەسە ئەمە دەبێت دووەم باندی دزیکردن کەهێزەکانمان لەماوەی دوو هەفتەدا دەستگیری بکەن کەباندی پێشوتر باندێکی 9کەسی دزینی ئۆ تۆمبێل بوو، هەر بۆیە دڵنیایی تەواو دەدەین بەهاوڵاتیانی خۆشەیست کە چاو پۆشی لەهیچ کەسێک ناکرێتوو بەردەوام دەبین لەدەستگیر کردنی ئەوکەسانەی کەپێشێلی یاسا دەکەن"۰