کوردستانی

رێككەوتن لەسەر مووچە كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێككەوتن لەسەر مووچە كرا

مەودا میدیا-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی وەزیری پێشمەرگە سەردانی بەغدایانكرد، لە دوای كۆبوونەوەیان رێككەوتن لەسەر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند خاڵێكی تر كرا.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە هەردوو شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عیراق رێككەوتوون لەسەر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2020.

هەروەها لەكۆبوونەوەكەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی كردنی یەكتری لە چەند ناوچەیەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش بۆ ئەو مەبەستەش ژوری ئۆپەراسیۆن پێكدەهێنرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ نەجاح شەمەری، وەزیری بەرگری عيراق لە بارەی چەند پرسێكی تایبەت بە هەردوولا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن