کوردستانی

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لەلایەن چەند هاوڵاتییەکەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە، تۆمەتبارەکە "16 جار تاوانی دزیکردنی ئەنجامداوە".

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە "بەتۆمەتی دزیکردن و لەسەر سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی رۆژئاوا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە 16 تاوانی دزیکردنی ئەنجامداوە".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، دوای ئەوەی چەند ھاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکردووە کە دزییان لێکراوە، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی رۆژئاوا لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردووە و توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت کە 16 تاوانی دزیکردنی ئەنجامداوە لە چەند سوپەرمارکێت و دوکانێکدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکردووە "لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد