کوردستانی

بەخێرایی ئامێری پشكنینى كۆرۆنا هێنرایە هەرێمی كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەخێرایی ئامێری پشكنینى كۆرۆنا هێنرایە هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ئامێری پشكنینی نەخۆشی كۆرۆنا هێنراوەتە هەرێمی كوردستان.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بۆ یەكەمجار ئامێری پشكنینی نەخۆشی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان دابینكراوە بۆ پشكنینی هاوڵاتیان".

ئاماژەی بەوەشكرد "تائێستا هیچ حاڵەتێكی گومانلێكراو لە هەرێمی كوردستان بوونی نییە".

پێشتریش حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داخستنی هەردوو سنوری باشماخ و پەروێزخانی بە رووی هاوڵاتیان و  گەشتیاراندا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان