تەندروستی

ئەو رەفتارە هەڵانـەی کە دەبـنــە هـۆی زیان گەیاندن بە ئەندامی زاوزێی خانمان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو رەفتارە هەڵانـەی کە دەبـنــە هـۆی زیان گەیاندن بە ئەندامی زاوزێی خانمان
مەودا میدیا- 

خانمان زۆر کات هەندێک رەفتاری هەڵە دەکەن کە وادەکات ببێتەهۆی زیانپێگەیاندن بە ئەندامی زاوزێیان هەربۆیە دەتوانیت تۆی خانم ئەم رەفتارە هەڵانە ئەجام نەدەیت.

بەکارهێنانی سابوون و شامپۆی بۆندار و کیمیایی دەبێتەهۆی ئەوەی کە ئەندامی زاوزێی خانم تووشی هەوکردن بێت و هەندێکجار دەبێتەهۆی دەردانی دەردراوی سپی و زەرد.

بەکارهێنانی سانتی بەشێوازێکی هەڵە لەکاتی سووڕی مانگانەدا کە دەبێت ئەو جۆری سانتیەی کە بەکاریدەهێنیت لە پێکهاتەی باش دروستکرابێت و زیاتر لە 3 کاتژمێر نەمێنێتەوە، چونکە دەبێتە هۆی حەساسێت و سووربوونەوەی ئەندامی زاوزێ.

پێویستە جلوبەرگی ژێرەوەی خانمان پێکهاتەکەی لە نایلۆن دروست نەکرابێت و لۆکە بێت و زوو زوو بگۆڕدرێن ئەگەرنا دەبێتە هۆی سووربوونەوەو بۆنی ناخۆش و دوای هەر تەڕبوونێک وشکیکەرەوە تاوەکو بەهۆی شێوە هەونەکات و نەبێتە هۆی بۆنی ناخۆش، هەروەها پێویستە تەواو ئاگادار بیت لە بەکارهێنانی کرێم و پاککەرەوەی تایبەت بە ئەندامی زاوزێ و پێویستە مادەی کیمیایی زۆریان تێدا نەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان