تەندروستی

بەم چەند رێگەیە منداڵەکەت لە سکچون بپارێزە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم چەند رێگەیە منداڵەکەت لە سکچون بپارێزە
مەودا میدیا-

لەئێستادا شەپۆلێکی سکچون و رشانەوە بڵاوبووەتەوە لە منداڵاندا و زیاتر لە %40 نەخۆشەکان بەو هۆیەوە داخڵی نەخۆشخانە دەکرێن، هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سکچون و رشانەوە زۆر زیاد دەکات لەناو منداڵاندا ئەویش بەهۆی کاریگەری بەرزی پلەی گەرمایە کە لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاو و خراپ هەڵگرتنی خۆراک لەناو پلەی گەرمی بەرزداو گەشەکردنی هەندێک بەکتریا لەو پلە گەرمیەدا، لەگەڵ وشکبوونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزداو کەمتر بەرگەگرتنی سکچون و رشانەوە.

هۆکارەکانی سکچون و رشانەوە زۆرن و چارەسەرەکانیشیان جیاوازن، دكتۆر پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان هۆكار و شێوازی پاراستنی منداڵانی لەم نەخۆشییە بڵاوكردووەتەوە.

لەوانەیە هۆکاری نەخۆشییەكە ڤایرۆس، بەکتریا، پاراسایت، خواردنی شیرینی، هەستیاری بە پڕۆتین، نەخۆشی گەنم و جۆ، ژەهراوی بون، هەستیاری بەجۆرە خواردنێک یان کۆڕۆنا یان چەندین هۆکاری تر بێت.

بۆ رێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچون و رشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت:

1. هەموو ئاوێک بکوڵێنە، ساردی بکەرەوە و بۆ خواردنەوە بەکاریبهێنە.

2. خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.

3. سەوزە و میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.

4. زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.

5. پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.

6. بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.

7. دورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.

8. باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە