کوردستانی
سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمى كوردستان لەگەڵ حزبەكان بڕیاریاندا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی شوباتی 2020 به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كان، به به‌شداریی شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی فیدرالی عیراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا.
لە كۆبوونەوەكەدا دوای چەند كاتژمێرێك گفتوگۆ بڕیاردرا "كار بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێك ده‌كه‌ین كه توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستای عیراقی هه‌بێت و كاری جددی بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ عیراق و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكات و جێگه‌ی بڕوا و متمانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراق بێت".
هەروەها " ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تا ئێستا له‌لایه‌ن عه‌ڵلاوییه‌وه نراون بۆ زۆرێك له لایه‌ن و پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراق جێگه‌ی دڵنیایی و متمانه نین، بۆیه داوا ده‌كه‌ین كه پێویسته پێداچوونه‌وه به شێوازی كار و به‌رنامه‌كه‌یدا بكرێته‌وه به جۆرێك كه حكوومه‌تی ئاینده داخوازیی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق، بهێنێته دی".
باس لەوەشكراوە "داكۆكی و پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، پێكهاته‌كانی كوردستان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها لایه‌نی شه‌رعیی بڕیارده‌رن له ده‌ستنیشانكردنی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی فیدرالی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌ی نیشتمانی و هاوسه‌نگی و سازان".
لە كۆتایشدا ئەوەش هاتووە " ئێستا عیراق رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاتی گه‌وره‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بووه‌ته‌وه و به وه‌رچه‌رخانێكی مه‌ترسیداری مێژوویی‌دا تێده‌په‌ڕێت، بۆیه داوا ده‌كه‌ین كه پێویسته سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عیراق له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و بگه‌نه بڕیارێكی یه‌كگرتووی نیشتمانی، له‌پێناو هێنادی ئه‌م ئامانجانه‌دا، شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عیراق، له گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت".