کوردستانی
ئۆتۆمبێل منداڵێكی 7 ساڵی شێلا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە ناو شاری كەلار لە رووداێكدا ئۆتۆمبێلێك منداڵێكی حەوت ساڵی شێلاو دەستبەجێ گیانی لە دەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە "ئۆتۆمبێلێکی ئۆپڵ کە شۆفێرەکەی بەڕەگەز عەرەبە مناڵێکی ٧ ساڵانی شێلا و بەهۆیەوە گیانی لە دەستدا".
ئاماژە بەوەشكراوە "منالەکە لەگەڵ دایک و باوکی بووە و ویستویانە لەشەقامەکە بپەڕنەوە، مەفرەزەکانی هاتووچۆ دەستبەجێ گەشتونەتە شوێن رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەچۆنیەتی روودانی رووداوەکە دەست پێکردووە".
ئەوەش خراوەتەڕوو "شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە".