کوردستانی
پەرلەمانى كوردستان چاوەڕێی یەكەم راپۆرتی چاكسازی حكومەت دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت چاوەڕێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ئەوەی راپۆرتمان بۆ بنێرێت لە چوارچێوەی پرۆژە چاكسازیەكەی.
شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "چاوەڕێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی پرۆژە چاكسازییەكەی راپۆرتمان بۆ بنێرێتە پەرلەمان".
ئەوەشی خستەڕوو "حكومەت بەڵێنی داوە لەسەر پرۆژە چاكسازییەكەی بەردەوام بێت و بۆ ئەو مەبەستەش سێ مانگ جارێك راپۆرت رەوانەی پەرلەمان بكات و ئێستاش چاوەڕێی راپۆرتی یەكەم دەكەین".
هەروەها وتی "راپۆرتەكان لە چوارچێوەی ئەو پرۆژە چاكسازییە دەبێت كە حكومەت رایگەیاندووە و لە ماوەی رابردووش پەرلەمان پرۆژەكەی كرد بە یاسا".