تەندروستی

سوودەکانی خواردنی کاڵەک

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودەکانی خواردنی کاڵەک
مەودا میدیا-

کاڵەک یەکێکە لەو میوانەی لە هاویندا لە لایەن هاوڵاتییان خواستێکی زۆری لەسەرە و بە میوەیەکی هاوینە ناسراوە، چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە.

1- دابەزینی کێشی لەش:
کاڵەک جگه لەوەی چەوری تێدا نییە، خاوەنی کۆمەڵێک مەتریالی بەسوودە بۆ پاککردنەوەی کۆئەندامەکانی لەش. ئەم مەتریالانە چالاکی دەروونی جەستە زیاد دەکەن و لە ئاکامدا کێشی لەش دادەبەزێت. 

2- بەرگری لە بەرز بوونەوەی گوشاری (زەختی) خوێن:
ئەم میوەیه پۆتاسیۆمی تێدایه و دەبێته هۆی دابەزینی رادەی سودیۆم لەلەشدا و لە ئاکامدا گوشاری خوێن کۆنتڕۆڵ دەکرێت و بەرز نابێتەوە. هەر بۆیه خواردنی ئەم میوەیه راستەوخۆ دەبێته هۆی تەندروستیی دڵ. 

3- بەهێز کردنی ئێسک و ددانەکان:
ئەم میوەیه پڕە لە کالیسیۆم. کالیسیۆمیش بۆ بەهێز بوونی ئێسک و ددان پێویسته. کەوابوو خواردنی کاڵەک بەرگیری ئەکات لە بۆش بوونەوەی ئێسک و ئازارەکانی ددان. 

4- بژاردەیەکی باشە بۆ دابین کردنی ئاوی جەستە:
90%ـی پێکهاتەی کاڵەک ئاوە. هەر بۆیه خواردنێکی زۆر بەسوودە لە گەرمای هاویندا. هەر وەک باس کرا ئەم میوەیه سەرچاوەیەکی باشە بۆ پوتاسیۆم کە دەبێته هۆی کۆنتڕۆڵکردنی شلەمەنی و ئەلەکترۆلیتەکانی جەستە. 

5- بەهێز کردنی سیستەمی بەرگریی جەستە:
کاڵەک هەروەها سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ڤیتامین C و ئەم ڤیتامینەش رۆڵێکی گرنگی هەیه لە بەهێز کردنی جەستە به گشتی و سیستمەتی بەرگری به تایبەتی.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن