کوردستانی

روونكردنەوەی بەپەلە لە بارەی بەنزین دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنەوەی بەپەلە لە بارەی بەنزین دەدرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی دڵنیایی دەداتە شۆفێرانی سلێمانی هیچ گرفتێك لە بڕی بەنزین نییە، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش رایدەگەیەنێت ئەو قەرەباڵغیەی كە له بەنزینخانەكان دروستبووە نائاسایییە و هیچ قەیرانێكی بەنزین دروست نابێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند "هیچ گرفتێک نییە بۆ هێنانی بەنزین لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە، ئەمڕۆ زیاتر لە ۲٠٠ تەنکەر بەنزین داخڵی سنوری هەرێمی کوردستان بووە لە مەرزی باشماخەوە جگەلەوە لە ناوەراست وخواروی عيراقی شەوە ڕۆژانە چەندین تەنکەر داخڵ دەبێت و لەوڵاتی تورکیاشەوە بەبەردەوامی سووتەمەنی هاوردە دەکرێت بۆیە هیچ قەیرانێکی سووتەمەنی بوونی نییە و ناشبێت لە ئایندەدا".

بەرزان محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر خەتین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە سلێمانی توشی گرفتی بەنزین نابێت".

وتیشی "رۆژانە بڕێكی زۆر بەنزین دێتە سلێمانی و بەشی پێویستی شارەكە زیاترە و هاتنی بەنزینیش تەنها لە ئێرانەوە نییە و لە وڵاتانی ترەوە هارودە دەكرێت".

لە لایەكی ترەوە رێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "ھاولاتی بەرێز داخستنی سنورەكان لەگەڵ ئێران کاتییە ئەو نیگەرانیەی لەبارەی بەنزینەوە ھەیە کە قەرەبالغی لەبەنزینخانەکان دروستکردووە لەجێگەی خۆیدا نییە".

ئاماژەی بەوەشكرد "تەنیا ئێران سەرچاوەی بەنزینی سلێمانی نییە، ھاوردەی بەنزین لە تورکیا و و ڵاتانیکەنداو بەردەوامەو دەتوانێت بۆشاییەکە پربکاتەوە".

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە مەودا میدیا دراوە "هەر ئەمشەو تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئیدارەی خۆجێيى سلێمانی لەسەر خەتن بۆ ئەوەی هاوڵاتیان وشیار بكەنەوە لەوەی هیچ گرفتێك لە كەمی بەنزین نییە و بڕی پێویستی رۆژانە دێتە شاری سلێمانی و بڕێكی زۆر لە كۆگاكاندا هەیە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان