کوردستانی
دوو بەڕێوەبەری گشتی سلێمانی بانگهێشتی ئەنجومەن دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی شوبات، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوەو یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش رێکخستنەوەی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنەکەیە.
لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هاتووە "ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پەنجاو حەوتەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و لە بارەی دوو تەوەر کۆدەبێتەوەو تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەش رێکخستنەوەى هەیکەلى لیژنە هەمیشەییەکانى ئەنجومەنە.
ئاماژە بەوەشکراوە "تەوەری دووەم بریتییە لە بانگهێشتکردنى بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى و بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى گەرمیان، بۆ گفتۆگۆ کردن لەسەر چەند پرسێکى گرنگ لە بارەى تاقیکردنەوەکانى وەرزیی، سیستمى پرۆسەى هاتوچۆى خوێندکاران ، زەمینەسازى بۆ پێشکەشکردنى سیمینار ، سەردانى وەزارەتى پەروەردە لە کۆڕبەندى پەروەردە لە وڵاتى بەریتانیا و گرفتەکانى بەردەم پەروەردە و پێشنیازەکانى چارەسەر"