عیراقی
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریکرا... ناوی کاندیدەکان دەگەنە سەرۆکایەتی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بارەی پرسی کابینەی نوێ کۆدەبێتەوە.
لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هاتووە "رۆژی پێنجشەممە 27شوباتی ٢٠٢٠ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی لە بارەی پێدانی متمانە بە کابینەکەی محەمەد عەللاوی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە.
شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند " ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ متمانە بەخشین بە کانیدەکان و کابینەکەی عەللاوی کۆدەبێتەوە".
هەروەها وتی "تا ئێستا دیار نیە کاندیدەکان کێن بەڵام دەبێت لە ماوەی 48 کاتژمێری پێش کۆبوونەوەکە بدرێنە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".
وتیشی "مەرج نییە ناوی هەموو کاندیدی وەزارەتەکان بەیەکجار بچنە ئەنجومەنی نوێنەران و ئێمەش چاوەڕێ دەکەین بزانین ئەمڕۆ ئەو ناوانە دەگەنە سەرۆکایەتی و پێنجشەممە چی دەبێت".