کوردستانی

بڕیار لەسەر گروپی شانۆیی ئەستێرەکان درا... وەزیر ئاگادار نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر گروپی شانۆیی ئەستێرەکان درا... وەزیر ئاگادار نییە
مەودا میدیا-

دوای ئەنجامدانی شانۆیەک لە گەرمیان بەڕێوەبەری رۆشنبیری گەرمیان بڕیاریدا بۆ ماوەی یەک ساڵە گروپی هونەری ئەستێرەکان سڕبکات.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لە شانۆییەکدا لە کەلار کە لە لایەن گروپی هونەری ئەستێرەکان پێشکەش کرا، تێیدا چەند حیوارو قسەیەک بەکارهێنرا بەهۆیەوە نیگەرانی لای هاوڵاتیان و موسڵمانان دروستکرد.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی شانۆیەکە لە سۆشیال میدیاو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هاوڵاتیان رەخنەی ئەوەیان گرت کە سوکایەتی بە پیرۆزیەکانی موسڵمانان کراوە.

ئاکۆ یوسف، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان لە نوسراوێکدا بڕیاریدا چالاکیەکانی هونەریی ئەستێرەکان بۆ ماوەی یەک ساڵ رابگرێت و سزای سڕکردانیان بدات لە هەر کارێکی تردا.

لە لایەکی ترەوە ئەو بڕیارەی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری گەرمیان نارەزایەتی هاوڵاتیان و رۆشنبیران و هونەرمەندانی لێکەوتەوەو پێیان وابوو کە ئەو کارانە تەنها بۆ نواندن بووە.

هەروەها بڕیاری سڕکردنی گروپی هونەری ئەستێرەکان بەبێ ئاگاداری محەمەد سەعید عەلی، وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.

Qaiwan
Qaiwan