تەندروستی

لەدوای ژەمە خۆراکییەکان واز لەم شەش خووە بهێنە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەدوای ژەمە خۆراکییەکان واز لەم شەش خووە بهێنە
مەودا میدیا-

هەندێک رەفتار هەیە رۆژانە دوبارەی دەکەینەوە لەدوای ژەمە خۆراکییەکان کە زیانێکی زۆری هەیە و پێویستە هەوڵبدەین وازی لێبهێنین، چونکە کاریگەری بۆ سەر تەندروستیمان هەیە.

رەنگە لەدوای ژەمە خۆراکییەکان واڕاهاتبیت کە خێرا هەندێک خواردنەوە بخۆیتەوە یان چەند رەفتارێکی ناتەندروست ئەنجام بدەیت، بەبێ ئەوەی ئاگاداربیت لەوەی  کە کاریگەری خراپی هەیە و زیان بە لەشت دەگەیەنێت.

ئەو شەش رەفتارەی دەبێتەهۆی زیان گەیاندن بە تەندروستیت چین؟

1. توندکردنی قایشی پانتۆڵەکەت دوای ژەمە خۆراکییەکان، چونکە زیان بە ریخۆڵە دەگەیەنێت لەڕوی تەندروستییەوە، دەبێتە هۆکارێک بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.

2. خەوتن راستەوخۆ پاش ژەمە خۆراکییەکان زیان بە کرداری هەرس دەگەیەنێت و دەبێتە هۆکارێک بۆ هەوکردنی ریخۆڵە و گرفت لەگەدە.

3. خواردنی میوە دوا ژەمە خۆراکییەکان سوودی نییە بەپێچەوانەوە دەبێتە هۆی گرتنی شوێنی هەوا لە گەدەدا، هەربۆیە باشترە کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێر دوای نان خواردن بخورێت.

4. خواردنەوەی چا کە یەکێکە لە رەفتارە باوەکان راستەوخۆ دوای نان خواردن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی بەربەست لە کرداری هەرسکردنی پڕۆتینەکان بەهۆی زۆری ترشی لە گەدەدا، ئەمە جگە لەوەی پێکهاتە خۆراکییەکان وەک ئاسن دەمژێت.

5. خۆشتن پاش نانخواردن زیان بە تەوژمی خوێن دەگەیەنێت و چڕی دەکاتەوە بەتایبەت لە قاچ و دەستەکاندا، بڕی چونی خوێن بۆ گەدە کەمدەکاتەوە و زیان بە هەرس دەگەیەنێت.

6. رۆیشتن کاریگەری لەسەر ئامێری هەرس هەیە سوودی پێکهاتە خۆراکییەکان وەک ڤیتامین و کانزا ناگەیەنێت بە لەش.
 
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن