تەندروستی

بەم رێکارانە ئازاری پشت و قاچت کەمبکەرەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم رێکارانە ئازاری پشت و قاچت کەمبکەرەوە
مەودا میدیا-

ئازاری پشت و قاچ بە یەکێک لە ئازارە باو و درێژ خایەنەکان دادەنرێت کە پێویستە زۆر بە خێرایی چارسەری بکەیت یان دەبێت شێوازی  ژیان کردنت بگۆریت و دەست و پەنجەی لەگەڵ نەرم بکەیت.

هەندێک کات ئازارەکە بە هۆی کێشی زۆر و هەڵگرتنی قورسایی و جوڵەی ناتەندروست یان هەڵکشانی تەمەنەوە دروست دەبێت.

بۆیە پێویستە خۆت ببیت بە پزیشکی خۆت و چەند رکارێک هەیە بیگریتە بەر بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکەت.

سەرەتا رێکخستنی شێوازی نووستنەکەت: پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یەک کاتژمێر خەوتن بە شێوازی نا تەندروست وەک ئەوە وایە هەشت کات ژمێر کاری قورس بکەیت، ئەوەندە ئازار بە ماسولکەکانی پشتت دەگات بۆیە پێویستە شێوازی خەوێکی تەندروست پەیرەو بکەیت.

پێیوستە جێگاکەت نەرم بێت، دوربکەونە لە خەوتن لە شوێنی رەق دا، کاتێکیش لەسەر پشت دەخەون با سەرینێک یان شتێکی هاوشێوە لە ژێر ئەژنۆکانتان بێت و کاتێکیش کەوتنە سەر لا با لە نێوان ران و ئەژنۆکانتان بێت، بەم شێوەیە کەمترین فشار دەکەوێتە سەر ناوچەی حەوز و بەشی خوارەوەی پشتت.

پیادە رێیی: پیادە رێکردن بۆ ئەو کەسانەی کە ئازاری پشتیان هەیە سوود بەخش دەبێت، بە مەرجێک هەنگاوەکان لەسەر خۆ بن، بەڵام هەنگاوی درێژ بن.

دورکەوتنەوە لە لەپێکردنی پێڵاوی ناتەندروست: هەمیشە با پێڵاوەکانتان نەرم بێت، دور کەونەوە لە بەکارهێنانی پێڵاوی رەق و تەخت، با هەمیشە بنی پێڵاوەکانتان نەرم بێت بۆ ئەوەی کەمترین فشار بکەوێتە سەر بڕبڕەکانی پشتان.

بەکارهێنانی قادرمە بە شێوازێکی تەندروست: سەرکەوتن یان دابەزین بەسەر قادرمەدا زۆرترین زیان بە پشت و قاچ دەگەیەنێت بۆیە پێویست ئاگامان لەبەکار هێنانی قادرمە بێت و کەمترین قورساییمان پێبێت و دورکەوینەوە لەوەی کە بە یەک هەنگاو چەند قادرمەیەک ببرین و هەمیشە دەبێت بە هێواش و هەنگاو بە هەنگاو قادرمەکان ببڕین و دەستیش بگرین بە راگرێکەوە لە کاتی سەرکەوتن یان دابەزین.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن