کوردستانی

چوار كەس لە كوردستان توشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار كەس لە كوردستان توشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق بە فەرمی چوار حاڵەتی توشبووی كۆرۆنا لە شاری كەركوك راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق هاتووە "لە شاری كەركوك چوار كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و پێویستە رێوشوێنی خێراو تایبەت بگیرێتەبەر".

وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشكردووە "ئەو چوار حاڵەتە پێشتر سەردانی ئێرانیان كردوەو گەڕاونەتەوە ناوچەكە".

مەودا میدیا بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بە تەندروستی كەركوك بەڵام وەڵامی پەیوەندیەكانیان نەدایەوە.

لای خۆیەوە میران محەمەد، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی تەندروستی عیراق پێویستە هەرچی زووە رێوشوێنی تایبەت و خێرا بگرێتەبەر و ژوری عەمەلیات پێكبهێنێت و لە هەموو ناوچەكاندا شوێنی تایبەت دابین بكات".

ئەو چوار حاڵەتی كۆرۆنا لە كەركوك لە دوای ئەوە دێت دوێنێ دووشەممە یەكەم حاڵەتی توشبوو بە نەخۆشی كۆرۆنا لە شارى نەجەف راگەیەندرا.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان