تەندروستی

چوار هۆکاری سەرەکی دەبنە هۆی دان ئێشە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار هۆکاری سەرەکی دەبنە هۆی دان ئێشە
مەودا میدیا-

زۆربەی خەڵک دانئێشە بە یەکێک لە سەختترین جۆرەکانی ئازار دادەنێن و بە چەندین شێوە هەوڵدەدەن چارەسەری بکەن، بەڵام ئایا هۆکارەکانی دروستبوونی ئەم ئازارە چین؟

بەپێی پێگەی (سەندەی تایمز)ـی بەریتانی، ئەمانەی خوارەوە هۆکارن بۆ زیانگەیاندن بە دان و دروستکردنی ئازار.

دۆشاوی دانی دروستکراو لە خەڵووز:
دۆشاو (مەعجوون)ـی دانی دروستکراو لە خەڵووز یەکێکە لە لەو رێگەیانەی سپیکردنەوەی دان کە بەم دواییانە دەستی بەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئینتەرنێتدا گرتووە، بەڵام لە راستیدا زیانی هەیە.

بەپێی خالید قاسم سەرۆکی پزیشکان لە ناوەندی (ئیمبەرس) "دۆشاوی دانی دروستکراو لە خەڵووز تەنیا رووکەشێکی کەمی پەڵە و رەشییەکانی دان لادەبات و سپیبوونەوەیەکی کاتیی پێدەدات، بەڵام دەکرێت مینا-ی دانت وێران بکات".

ئاوی لیمۆ:
ئاوی لیمۆ بەناوبانگە بە سوودەکانی لە چالاککردنەوەی جەستە و بەخشینی ڤیتامینەکاندا، بەڵام بەهۆی ترشییەکەیەوە خواردنەوەی زیاد لە پێویستی دەبێتە هۆی داخورانی مینا-ی دان و کلۆری و تووشبوون بە هەوکردنی پووک.

سرکەی سێو:
هەمان شێوەی لیمۆ، رێژەی ترشییەکەی بەرزە و زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانیدا نەک تەنیا دان، بەڵکو زیان بە قوڕگ و گەدەش دەگەیەنێت.


ژەمە بچووکەکان:
خەڵکانێکی زۆر رێنمایی دەدەن، بۆ دابەزاندنی کێش رۆژانە ژەمی بچووک بخورێت و ماوەی نێوانیان کەم بێت، بەڵام کەمکردنەوەی ماوەی نێوان ژەمەکان و زۆرکردنی ژمارەیان، کاتێکی کەمتر دەدات بە دەمودانت تاکو پاککبێتەوە.

ئەم بەرکەوتنە زۆرە بە خۆراک، دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی بەکتریاکان لەسەر دان و دواتریش کلۆربوون و ئازاری لێدەکەوێتەوە، بۆیە پێویستە رۆژانە لە سێ ژەم زیاتر نان نەخۆیت و لایەنی کەم ژەمی بەیانی و ئێوارە دانەکانت بشۆیت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan