کوردستانی
تابلۆی ئۆتۆمبێل دەگۆڕدرێت... مەودا میدیا زانیاری بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی كاركردن و گفتوگۆیە لەسەر پرۆژەیەكە كە تێیدا تابلۆی ئۆتۆمبێل گۆڕانكاری بەسەردێت.
لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرقاڵە بە لێكۆڵینەوە و گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژەیەك كە تێیدا تابلۆی ئۆتۆمبێل گۆڕانكاری بەسەردێت".
ئەوەشی خستەڕوو "پرۆژەكە لەچوارچیوەی گفتوگۆدایە و تائێستا نەبوەتە فەرمی، بەڵام بەپێی پرۆژەكە هەموو تابلۆكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەبێت بە یەك تابلۆ".
روونیكردەوە "پرۆژەكە بەو شێوەیە تابلۆی ئۆتۆمبێل دەگۆڕدرێت بۆ سەر شێوازی درێژی وەك لەوەی ئێستا هەیە".
لە ماوەی رابردوودا بەهۆكاری ئەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكان دەكرێن بە سیستمی ئەڵمانی و فسفرۆیان بۆ دادەنرێت هەر شۆفێرێك بڕی 50 هەزار دیناری لێ وەرگیراوە لەبەرامبەر ئەو گۆڕانكاریە.