تەندروستی

بۆچی زۆرێک لە خەڵکی دوای رێجیمکردن کێشیان زیاددەکات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی زۆرێک لە خەڵکی دوای رێجیمکردن کێشیان زیاددەکات؟
مەودا میدیا-

زیادکردنەوەی کێش دوای وازهێنان لە رێجیم دیاردەیەکی بڵاوە و زۆرن ئەو کەسانەی دوای ماوەیەک دووبارە قەڵەو دەبنەوە، کەسانێک هەن دوای ماوەیەکی زۆر کورت بە خێرایی کێشان زیاد دەکاتەوە، بە رادەیەک کۆمەڵێکی بەرچاو دەڵێن ئەو چەند کێلۆیەی بە ماوەی چەند مانگێک لە رێجیمکردن دامبەزاندووە بە چەند هەفتەیەک زۆرتر کێشم زیادی کردووەتەوە.  
  
د. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین ئەو هۆکارانەی باس کردووە کە دەبێتەهۆی زیادکردنەوەی کێش لەدوای وازهێنان لە رێجیمکردن؛  
  
1- پەیڕەونەکرنی سیستمی خۆراکی ناتەندروست رۆژانە: بەشێک وا دەزانن دوای رێجیم ئیتر بۆیان هەیە هەموو جۆرە خواردنێک کە حەزیان لێیە و چەندیان بوێت بیخۆن وەک شیرینی، ساردەمەنی، چەوری و خواردنەوە گازیەکان و چپس و ڤاست ڤوود، دروست ئەوەیە ئەو خواردنانە دوای رێجیمیش نەخورێن یان بڕێکی کەمیان لێ بخورێت دوو هەفتە یان هەفتەی یەک جار .   
  
2- وەرزش نەکردن: وازهێنان لە وەرزش هۆکارێکی گرنگە، پێویستە لانی کەم رۆژانە نیو کاتژمێر یان زیاتر وەرزش‌ بکرێت یان هەفتەی پێنج رۆژ، مەرج نییە وەرزشی زۆر قورس بکرێت، رویشتن بە پێ، راکردن، تەمرینی سویدی، پێویستیش بە جیم و هۆڵی وەرزش ناکات، لە ماڵەوە وەرزش بکە، لە کاتی رێجیم وەرزش زۆر گرنگە بۆ دابەزاندنی کێش بە خێرایی و توندکردنەوەی پێست و رێگە گرتن لە دروست بوونی شۆڕ بوونەوەی پێست و چرچ و لۆچی پێست.  
  
3- فشار و سترێسی زۆری دەروونی و جەستەیی و قەلەقی بەردەوام .   
  
4- دابەزاندنی کێش لە رێگەی ڕێجیمی ناتەندروست و قورس‌ بۆ ماوەیەکی زۆر وەک رێجیمی گێراوە و شەربەتی میوە و سەوزە و رێجیمی کیمیاوی بۆ ماوەیەکی زۆر، زۆرینەی ئەم رێجیمانە دەبنە هۆی لە دەستدانی ئاو و شلەمەنی، واتە چەوری ناتوێتەوە، دوای وازهێنان لێیان، بە خێرایی کێش زیاد دەکاتەوە جگە لە زیانە تەندروستیەکانیان وەک کەمی ڤیتامین و کانزاکان و کەمخوێنی و وەرینی قژ.  

5- شەونخوونی و کەم خەوی بە ردەوام .   
  
6- نەخواردنی ژەمی بەیانی لە کاتی خۆی دا و ناڕێکی لە کاتی خواردنی ژەمەکانی دیکەدا .  
  
7- دووبارە گەڕانەوە بۆ هۆکارەکانی زیاد بوونی کێش پێش رێجیم وەک نەخواردنی بڕی پێویست له پڕۆتین وەک پاقلەمەنییەکان، نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو، نەخواردنی سەوزە و میوە رۆژانە دوو سێ جار لە نێوان ژەمەکان، دانیشتن بە دیار شاشەی تیڤی و لاپتۆب و مۆبایڵ بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ، .. هتد .   
  
8-بوونی هۆکاری دیکەی قەڵەوی و چارەسەر نەکردنی وەک سستی و تەمەڵی غوودەی دەرەقی، کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان، بە کارهێنانی هەندێک دەرمان ، هتد .   
  
9- واز هێنان لە چاودێری کێش و خۆ نەکێشان ، پێویستە لانی کەم هەفتەی دوو جار یان جارێک خۆت بکێشێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان