کوردستانی

24 رۆژیش بۆ ئەم فەرمانبەرانه كرا بە پشوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


24 رۆژیش بۆ ئەم فەرمانبەرانه كرا بە پشوو

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی شوباتی 2020 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و پارێزگارەکانی هەرێم و سەرپەرشتیاری هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین ، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا باس لە سەردانەكەی وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ كۆنفرانسی میونش، كە هەفتەی پێشوو ئەنجامدرا، هەروەها ئەو كۆبوونەوانەی كە ئەنجامدراون لەگەڵ بەرپرسی وڵاتان و سەردانەكەی بۆ ئیتالیا، هەروەها هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدرال کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ تەنیا دامودەزگا فەرمیی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بڕیار لە سەر شێوازی بەشداریی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان بدات و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانیش هاوهەڵوێستن لە سەر ئەم بابەتە.

 کۆبوونەوەکە هەروەها گفتوگۆی دەربارەی پلان و هەنگاو و رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد، باس لەوەكرا سەلامەتی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە و هەموو هەوڵێک دەدەین و رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر بۆ پاراستنی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان .

 سەبارەت بە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و تایبەتەکانیش لە رۆژی شەممە 29ی شوبات تا 10ی مارس پشوو دەبێت و پشوی بەهارەشیان لە 11ی مارس تا 23ی مارس پشوو دەبێت.

بڕیاردرا گەشتی ناپێویست لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان ، یان ئەو گەشتیارانەی لە شارەکانی دیکەی عیراق دێنە هەرێم بۆ ماوەیەکی دیاریکراو سنووردار بکرێت و پشکنینی پێویستیش بۆ هەموو ئەو گەشتیارانە بکرێت کە دێنە ناو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، بە هیچ شێوەیەک رێگە بە قۆرخکردن و گرانکردنی شتومەک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نادرێت و رێوشوێنی یاسایی تووند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان