کوردستانی

تەندروستی سلێمانی:گرفتی شوێنمان هەیە بۆ ئەوانەی لەئێرانەوە دەگەڕێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی سلێمانی:گرفتی شوێنمان هەیە بۆ ئەوانەی لەئێرانەوە دەگەڕێنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند ئێران توشی مەترسی بووە لەوەی نەتوانێت كۆنترۆڵی نەخۆشی كۆرۆنا بكات، دەشڵێت ئێران یەكێكە لەو شارانەی زۆرترین ئێرانی سەردانی دەكەن.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە دوای نەجەف، سلێمانی دووەم پارێزگایە كە زۆرترین ئێرانی سەردانی دەكات، هەروەها ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكاری سنورەكە لە ئێران دەخوێنن و هاتووچۆ دەكەن".

ئاماژەی بەوەشكرد "ئێران گرفتی لە مردنی هاوڵاتیان نییە بەهۆی نەخۆشی كۆرۆنا، ئێران ترسی هەیە كە نەتوانێت كۆنترۆڵی نەخۆشیەكە بكات چونكە لە بەشێك لە شارەكان و رۆژهەڵاتیش ئەو نەخۆشیە بڵاوبووەتەوە".

ئەوەشی وت "لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوو ئەو هاوڵاتیانەی لەئێران گەڕاونەتەوە ژمارەیان 700 كەس دەبێت و خراونەتەژێر چاودێری بۆ ماوەی 14رۆژ، ئەو هاوڵاتیانەش دەبێت بكرێنە هۆتێلێكەوە تا ئەو ماوەیە تەواو بكەن گرفتی مانەوەی شوێنمان هەیە بۆیان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان