کوردستانی

پزیشكێك هاوڵاتیەك بریندار دەكات و خۆشی كوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 پزیشكێك هاوڵاتیەك بریندار دەكات و خۆشی كوشت

مەودا میدیا-

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوان پزیشكێك و هاوڵاتیەك لە ئەنجامدا پزیشكەكە هاوڵاتیەكە بریندار دەكات و خۆشی دەكوژێت.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "لە عەنكاوەی شاری هەولێر پزیشكێك و هاوڵاتیەك پێكەوە سەنتەری جوانكاریان داناوە و دواتر كێشە لەنێوانیان دروستبووە و شەڕیان كردووە".

ئەوەشی خستەڕوو " پزیشكەكە كە خەڵكی سوریا دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ چەقۆیەكی داوە لە هاوڵاتیەكەو برینداری كردووە و دواتریش خۆی كوشتووە".

پۆلیسی هەولێر دەڵێت "لەسەر ئەو رووداوە لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە و هاوڵاتیەكەش دەستگیركراوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان