تەندروستی
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی قۆغ بۆ تەندروستی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سووده ته‌ندروستیه‌کانی قۆخ یەکجار زۆرن و پسپۆڕانی زانستی خۆراک هەمیشە باس لەوە دەکەن کە بۆ رێگری کردن له نه‌خۆشی و پاراستنی ته‌ندروستیی مرۆڤ پێویستە بخورێت.
سووده ته‌ندروستیه‌کانی قۆخ یەکجار زۆرن و پسپۆڕانی زانستی خۆراک هەمیشە باس لەوە دەکەن کە بۆ رێگری کردن له نه‌خۆشی و پاراستنی ته‌ندروستیی مرۆڤ پێویستە بخورێت.
بابەتێکی ماڵپەڕیhealthline باس لە چەند سوودێکی گرنگی خواردنی قۆغ دەکات کە پسپۆڕانی زانستی خۆراک ئاماژەیان پێ کردووە پێشتر و ئەمانەن:
1- رێگری دەکات لە قەڵەوبوون و زیادکردنی کێش، بەهۆی ئەوەی بڕێکی که‌م کالۆری تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده ریشاڵییه‌کان و ئاو و بە خواردنی مرۆڤ هەستی تێری تێدا دروست دەبێت.
2- هاوکاری خانمان دەکات لەکاتی دووگیانی‌دا، رێگری له تووشبوون به قه‌بزی دەکات بەهۆی زۆربه‌ی ڤیتامین و کانزا سه‌رەکییه‌کانی کە تێدایه گرنگە بۆ گه‌شەی کۆرپه‌له و دایک.
3- رێگری ده‌کات له که‌می پۆتاسیۆم، بۆیه رۆڵێکی باشی هه‌یه له کۆنتڕۆڵکردنی به‌رزی فشاری خوێن.
4- یه‌کێکه له خۆراکه گرنگه‌کان بۆ گه‌شه‌ی مناڵ و کێش و باڵای ته‌ندروست.
5- پاراستنی ته‌ندروستیی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی، نه‌هێشتنی چرچ و لۆچی و ڕه‌شی دەوورووبەری چاو و سیس بوونی پێست و زوو سپی بوونی مووه‌کانی قژ و هه‌ڵوه‌رینی.
6- چاره‌سه‌ری قه‌بزی و رێگه‌گرتن لێی و چالاککردن و پاککردنه‌وه‌ی رێخۆڵه له ماده ژه‌هراوییه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات.
7- خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و هه‌وکردنی جومگه‌کان و چه‌ندین جۆری جیاوازی شێرپه‌نجه.
8- بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کر له خوێن دا میوه‌یه‌کی زۆر گرنگە.
9- پاراستنی ته‌ندروستیی چاو و به‌هێزکردنی بینین.
10- که‌م کردنه‌وه‌ی گرژبوونی ماسولکه و هیلاکی و شه‌که‌تی به‌رده‌وام و تووڕه‌یی.
11- پاراستنی ددانه‌کان و نه‌هێشتنی کلۆری و هه‌وکردن و ئاوسان و خوێنبه‌ربوونی پووک ۰
ر. ئ.