کوردستانی

لە هەولێر درۆنێک دەکەوێتەخوارەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەولێر درۆنێک دەکەوێتەخوارەوە
مەودا میدیا-

دژەتیرۆری کوردستان رایدەگەیەنێت، لە پارێزگای هەولێر درۆنێکی چاودێری ناوخۆیی خۆی بە تاوەرێکی ئینتەرنێتدا دەکێشێت، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.

لە راگەیەندراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان ئاماژە بەوەدەکات "بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی حوزەیرانی 2022 کاتژمێر 1:17ی پاشنیوەڕۆ لە گوندی گردجووتیاری سەر بە قەزای عەنکاوەی پارێزگای هەولێر، درۆنێکی چاودێریی ناوخۆیی بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە خۆی بە تاوەرێکی هێڵی ئینتەرنێتدا دەکێشێت و تێک دەشکێت".

لە راگەیەندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستاندا ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەوەی جێی خۆشحاڵییە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووتەوە".

باس لەوەشکراوە "هاونیشتمانییان دڵنیا دەکەینەوە، کە رووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن