کوردستانی

خۆپیشاندان لەم ناوچەیەی هەرێم دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندان لەم ناوچەیەی هەرێم دەستیپێکرد
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

کارگێڕی مەڵبەندی شەهیدانی یەکێتی لە شنگال رایگەیاند، لە ناحیەی سنونێی سەر بە قەزای شنگال هاوڵاتییان دژی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکە و بوونی هێز لە شارەکەدا خۆپیشاندان دەکەن و دەڵێن، دەبێت هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکەیان رابگیرێت.

رەنا حەسەن، کارگێڕی مەڵبەندی شەهیدانی یەکێتی لە شنگال بە مەودا میدیا راگەیاند "وەک کاردانەوەیەک لە دژی هێرش و بۆردمانەکەی ئەمڕۆی تورکیا لە ناحیەی سنونێی سەر بە قەزای شەنگال هاوڵاتییان خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و داوادەکەن تورکیا هێرشەکانی رابگرێت و هێزی چەکداریش لە ناحیەکە نەمێنێت".

رەنا حەسەن وتیشی "لە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی تورکیا لە سنونێ پێنج هاوڵاتیی مەدەنی برینداربوون و منداڵێکیش بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا".

ئاشکراشیکرد "هەشت ئەندامی پەکەکەش برینداربوون، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان شەهیدیشیان هەیە، بەڵام تائێستا هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی نییە".

ر. ئ.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن