کوردستانی

وەزارەتی ئەوقاف بڕیاریدا لەسەر وتاری هەینی ئەم هەفتەیەی مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ئەوقاف بڕیاریدا لەسەر وتاری هەینی ئەم هەفتەیەی مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بڕیاردراوە وتارەکانی ئەم هەفتەیەی سەرجەم مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان تایبەت بکرێت بە هۆشیاری تەندروستی بۆ نەخۆشی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەشکرد رێنمایانەمان داوەتە سەرجەم مامۆستایانی ئایینی.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە  مەودا میدیای راگەیاند "ئەم هەفتەیە نوێژی هەینی دەکرێت و بڕیاردراوە وتارەکانی ئەم هەفتەیەی سەرجەم مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 3 هەزار و 174 مزگەوتە تایبەت بکرێت بە هۆشیاری تەندروستی بۆ نەخۆشی کۆرۆنا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە بۆ ئەو مەبەستەش راوێژمان بە وەزارەتی تەندروستی کردووە رێنمایی پێویستیان بۆ خستووینەتەڕوو ئێمەش ئەو رێنمایانەمان داوەتە سەرجەم مامۆستایانی ئایینی".

نەبەز ئیسماعیل سەبارەت بە راگرتنی نوێژی بەکۆمەڵ لە مزگەوتەکاندا وتی "بۆ ئەو بابەتە پشت دەبەستین بە ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ راگرتنی نوێژی بە کۆمەڵ و وتار".
Qaiwan
Qaiwan