تەندروستی

چی دەزانیت لەبارەی خواردنی برنج و فاسۆلیا بەیەکەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چی دەزانیت لەبارەی خواردنی برنج و فاسۆلیا بەیەکەوە؟
مەودا میدیا-

برنج و فاسۆلیا باوترین خۆراكی رۆژانەن کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت كوردستان بەڕادەیەکی زۆر دەخورێت، بەڵام گرنگە بزانین ئایا باشە فاسۆلیا لەگەڵ برنج بخورێت یان نا.

لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك ئاماژەی بەوەکردووە، برنج پێكهاتەیەكی كاربۆهیدراتییە كە لە كوپێك برنجدا زیاتر 50 گرام كابۆهیدرات هەیە لە جۆری نیشاستەیە و زنجیرەی شەكری ئاڵۆزی گلوكۆز دروست دەكات، بڕی زیاتر لە 250 كالۆری وزەی تێدایە و كار دەكاتە سەر شەكری خوێن و زیادكردنی كێش، رێژەی پرۆتینی كەمە و تەنها چوار گرامە لە كوپێكدا.

بەڵام فاسۆلیا رێژەیەكی زۆر ریشاڵی تێدایە لە كوپێكدا زیاتر لە 30 گرام ریشاڵ دەبێت کە بۆ تەندروستی دڵ و جەستە گرنگە و كاری ریخۆڵەكان رێكدەخات، هەروەها یارمەتی كەم كردنەوەی كۆلیسترۆڵ دەدات چونكە چەوری زۆر كەمە.

هەروەها رێژەیەكی زۆر پرۆتینی تێدایە بۆ پتەوكردنی ماسولكەكان گرنگە و لە كوپێكدا زیاتر لە 40 گرام پرۆتینی تێدایە كە كاریگەری هەیە بۆ دابەزاندنی كێش هەروەها لەگەڵ برنج بخورێت كار دەكات بۆ بەرز نەبوونەوەی رێژەی شەكری خوێن.

برنج و فاسۆلیا پێکەوە ئەو ئەمینۆ ئەسیدە بەسوودانەیان تێدایە کە جەستە ناتوانێت دروستیان بکات و ئەبێت لەڕێی خۆراکەوە وەریان بگرین، برنج و فاسۆلیا پێکەوە بخورێن تەواو كەری ترش ئەمینییەكانن، ئەمەش وادەکات خواردنێکی بەسوود و تەندروست بێت.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە