تەندروستی

شەش خووی خراپ کە کێشەی تەندروستیت بۆ دروستدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش خووی خراپ کە کێشەی تەندروستیت بۆ دروستدەکات
مەودا میدیا-

هەندێک رەفتار هەیە رۆژانە دووبارەی دەکەینەوە لەدوای ژەمە خۆراکییەکان کە زیانێکی زۆری هەیە و پێویستە هەوڵبدەین وازی لێبهێنین، چونکە کاریگەری بۆ سەر تەندروستیمان هەیە.

رەنگە لەدوای ژەمە خۆراکییەکان واڕاهاتبیت کە خێرا هەندێک خواردنەوە بخۆیتەوە یان چەند رەفتارێکی ناتەندروست ئەنجام بدەیت، بەبێ ئەوەی ئاگاداربیت لەوەی  کە کاریگەری خراپی هەیە و زیان بە لەشت دەگەیەنێت.

ئەو شەش رەفتارەی دەبێتەهۆی زیان گەیاندن بە تەندروستیت چین؟

1. توندکردنی قایشی پانتۆڵەکەت دوای ژەمە خۆراکییەکان، چونکە زیان بە ریخۆڵە دەگەیەنێت لە رووی تەندروستییەوە، دەبێتە هۆکارێک بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.

2. خەوتن راستەوخۆ پاش ژەمە خۆراکییەکان زیان بە کرداری هەرس دەگەیەنێت و دەبێتە هۆکارێک بۆ هەوکردنی ریخۆڵە و گرفت لە گەدە.

3. خواردنی میوە دوا ژەمە خۆراکییەکان سوودی نییە بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی گرتنی شوێنی هەوا لە گەدەدا، هەربۆیە باشترە کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێر دوای نان خواردن بخورێت.

4. خواردنەوەی چا کە یەکێکە لە رەفتارە باوەکان راستەوخۆ دوای نان خواردن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی بەربەست لە کرداری هەرسکردنی پڕۆتینەکان بەهۆی زۆری ترشی لە گەدەدا، ئەمە جگە لەوەی پێکهاتە خۆراکییەکان وەک ئاسن دەمژێت.

5. خۆشتن پاش نانخواردن زیان بە تەوژمی خوێن دەگەیەنێت و چڕی دەکاتەوە بەتایبەت لە قاچ و دەستەکاندا، بڕی چونی خوێن بۆ گەدە کەمدەکاتەوە و زیان بە هەرس دەگەیەنێت.

6. رۆیشتن کاریگەری لەسەر ئامێری هەرس هەیە سوودی پێکهاتە خۆراکییەکان وەک ڤیتامین و کانزا ناگەیەنێت بە لەش.
 
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان