تەندروستی
ئەگەر کۆلێرا بەخێرای چارەسەرنەکرێت چی روودەدات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
د.داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی هەناوی لە بابەتێکدا بە ناونیشانی "ئەگەر کۆلێرا بەخێرای چارەسەرنەکرێت چی روودەدات؟" نووسیویەتی:
هەرچەندە کۆلێرا نەخۆشییەکی ترسناکە، بەڵام لە هەمان کاتدا نەخۆشییەکە کە چارەسەرکردنی ئاسانە و زۆربەی نەخۆشەکان بە بەکارهێنانی مغەزی و چارەسەری پێویست زوو چاک دەبنەوە و هیچ کێشەیەکی تەندروستییان بۆ دروست نابێت.
ئەو کەسانەی کە تووشی سکچوونێکی زۆر دەبن، بەتایبەتی ئەوانەی رشانەوەیان لەگەڵدایە، ئەوانەی نەخۆشی شەکرە و سستی گورچیلە و زەختیان هەیە و کەسانی بەساڵاچوو و منداڵان مەترسیان زیاتر لەسەرە و پێویست دەکات زوو سەردانی نەخۆشخانە بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ئەگەرنا تووشی کێشەی گەورە دەبن، وەکو:
- وشکبونەوەی جەستە و شەکەتی ماندووبونی زۆر.
-دابەزینی زەخت و شەکرەی خوێن و بوورانەوە و لەهۆشخۆچوون.
- سست بوون و لەکارکەوتنی گورچیلە.
-دابەزینی کانزاکان و خوێیەکانی لەش وەکو پۆتاسیۆم و سودیۆم و کالسیۆم، ئەمانەش ئەبنە هۆی گرژبوون و ئیفلیجبون ماسولکەکان و گەشکە و تێکچوونی کارەبایی دڵ و تەنانەت وەستانی دڵ.
س.ر