کوردستانی
حکومەتی هەرێم لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان ژمارەیەک بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە دیدارەکەی لە گەڵ دەزگاکانی راگەیاندنی کوردستان-دا و لەمبارەیەوە وەزارەت و بەرپرسانی حکومەتی راسپارد، ھاوکاری زیاتری دەزگاکانی راگەیاندن بکەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان داواشی کرد ئاسانکاری پێویست پێشکەش بە دەزگاکانی راگەیاندن بکرێت و زیاتر زانیاری و روونکردنەوە دەربارەی کار وچالاکییەکانی حکومەت بە دەزگاکانی راگەیاندن و رای گشتی کوردستان بگەیەنن، ئەمەش بەشێکە لە کارنامەی حکومەت لە رووی شەفافیەت و ئاگادارکردنەوەی رای گشتی.
هاوکات قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیاری کاراکردنی یاسای مافی دەسکەوتنی زانیاری لە ھەرێمی کوردستان ژمارە 11 ساڵی 2013 کرد، ئەویش لەڕێگەی دەرکردنی رێنمایی ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاساکە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سیستماتیک، بابەتی پێدانی زانیاریی دروست، بە رۆژنامەنووسان و ھاووڵاتییان رێک بخرێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکانی سکچونی توند و پەتای کۆلێرا کرا و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی راپۆرتێکی بەرفراوانی دەربارەی رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی خستەڕوو.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت ، دەرەنجامی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە کێشەی بەنزین خرایەڕوو. سەرۆک وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ کارکردنیان بۆ دابەزاندن و کۆنترۆڵکردنی نرخی سووتەمەنی و پاراستنی کوالێتییەکەی و راشیسپاردن کە بەردەوامبن لە سەر ئەو رێکارانە بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی ناوخۆ و کۆنترۆلکردنی نرخی سووتەمەنی.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راسپارده و پێشنیاره‌كانی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌سه‌ند كرد تایبه‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردن به بڕیاری پێشوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 140 و داڕشتنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره 145 تایبه‌ت به ئاسانكاریی بۆ دابینكردنی پێداویستییه خۆراكییه سه‌ره‌كییه‌كان، تاوه‌كو بارگرانی نه‌بوونی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان یان گرانبوونیان له سه‌ر هاوڵاتییان دروستنه‌بێت، ئه‌ویش به به‌رده‌وامبوونی هه‌ڵگرتنی ره‌سمی گومرگی له سه‌ر به‌رهه‌م و پێداویستییه خۆراكییه سه‌ره‌كییه‌كان تا 30ی ئه‌یلولی 2022 وه‌ك ( ئارد، برنج، زه‌یتی خواردن، و رۆنی به‌ستوی روه‌كی و ئاژه‌ڵیی، چای ره‌ش، شه‌كر، پاقله‌مه‌نی وشك ( نۆك، نیسك، پاقله، لۆبیا، فاسۆلیاو ماش) ، شیری منداڵان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئاسانكاریی هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ بۆ دابینكردنی گۆشتی سوور له‌ڕێگەی هه‌ڵپه‌ساردنی مه‌رجی به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ بۆ گۆشتی سوور درێژكرده‌وه تا 17ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به ره‌چاوكردنی رێكار و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و پاراستن و پشتیوانی به‌رهه‌می ناوخۆیی و دۆخی كه‌می له‌وه‌ڕگاكان و كه‌می ئالیك و تیمه‌كانی چاودێریی بازاڕ و لیژنه‌كانی قایمقامییه‌ت و ئاسایشی بازرگانی به‌رده‌وام بن له چاودێریكردنی بازاڕ و رێگرتن له خراپ سوود وه‌رگرتن له‌م ئاسانكاریانه و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان.
له بڕگه‌ی چواره‌می كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دووپاتی پابه‌ندبوونی حكومه‌تی به جێبه‌جێكردنی یاسای پاراستنی مافی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان ژماره 5 ساڵی 2015 كرده‌وه و بڕیاردرا به راسپاردنی وه‌زاره‌تی داد، به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕیه‌كان، بۆ ده‌ركردنی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی یاساكه، له پێناوی پاراستن و پارێزگاریكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی پێكهاته جیاكانی هه‌رێمی كوردستان تێێدا جێگیربوون و رێگه‌گرتن له هه‌ر ره‌فتار وسیاسه‌تێكی نه‌رێنی كه ببێته هۆی گۆڕینی بارودۆخی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه یان گۆڕینی دیمۆگرافیان.
له بڕگه‌ی كۆتاییدا، ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، راپۆرتێكی خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به پێویستی و گرنگی به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی وردبینی و پێداچونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی پرۆسه‌كانی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان و بره‌ودان به شه‌فافیه‌ت له‌ڕێگەی به‌رده‌وامی خستنه‌به‌رده‌ستی راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به زانیاری و ژماره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتن و خه‌رجیی و داهاتی نه‌وت و گاز بۆ رای گشتی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وێڕای سوپاس و ده‌ستخۆشی بڕیاریدا به به‌رده‌وامبوونی پڕۆژه‌ی ئێستای تایبه‌ت به وردبینی و پێداچونه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی نه‌وت و گاز و داهات و خه‌رجییه‌كانی، له‌دوای چاوخشاندنه‌وه به گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاریی وردبینی كۆمپانیای دیلۆیت، له رووی نرخ و تێچوی خزمه‌تگوزارییه‌كه و خستنه‌ڕووی راپۆرتی مانگانه، سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتن و خه‌رجیی و داهاتی نه‌وت و گاز بۆ رای گشتی و فراوانكردنی چالاكییه‌كانییان و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی راپۆرته‌كانی مانگانه .
ر. ئ.