کوردستانی

وەزارەتی کارەبا: لێخۆشبوونی رێژەی لە 15%ی كرێی كارەبا راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبا: لێخۆشبوونی رێژەی لە 15%ی كرێی كارەبا راگیرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لێخۆشبوونی رێژەی لە 15%ی كرێی كارەبا کۆتایی هاتووە و درێژناكرێتەوە و جارێکی دیکە دووبارە ناکرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "وەزارەتی كارەبا لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاوبەشانەی قەرزاری كرێی كارەبا بوون بەدرێژایی شەش مانگی رابردوو چەند جارێك ماوەی لێخۆشبوونی لە 15%ی كرێی  كارەبای درێژكردەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لەئێستادا ئەو لێخۆشبوونە كۆتایی هاتووە و بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە دووبارە ناكرێتەوە، بۆیە وەزارەتی كارەبا ئەو هاوبەشانەی ئاگاداردەكاتەوە كە قەرزاری كرێی كارەبان و كرێی كارەباكەیان بدەن".

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا وەزارەتی کارەبا لەپێناو ئاسانکاریی بۆ دانەوەی قەرز لەلایەن هاوبەشانی کارەباوە، چەند جارێک لێخۆشبوونی رێژەی لە 15%ی كرێی كارەبای راگەیاند و درێژکردەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan