عیراقی
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، زەنگی دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لێدرا، تەوەری کۆبوونەوەکەش سوێندخواردنی ئەو پەرلەمانتارە نوێیانە دەبێت کە لە جێگەی پەرلەمانتارە دەست لەكاركێشاوەكانی رەوتی سەدر دەستبەکاردەبن.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە بەشداری 201 ئەندام پەرلەمان لە کوتلە جیاوازەکان دەستیپێکرد".
ئەوە لەکاتێکدایە لە دوایین پەیامیدا تایبەت بە دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران، دوێنێ چوارشەممە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند "بەهۆی فشاری كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە پڕۆسەی سیاسی پاشەكشەمان نەكردووە و نەبووينە بەشێك لە بەرنامەی ئەوانەی هەوڵی لەناوبردنی عیراق دەدەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوانەی بە باڵی ئێران دەناسرێن هەوڵدەدەن دادگەی عیراق ملكەچ بكەن و داواش لە لایەنە سیاسییەكان دەكەم هەڵویستی ئازایانەی خۆیان بنوێنن لەپێناو چاكسازی و رزگاركردنی نیشتماندا".
ر. ئ.