تەندروستی

مەترسییەکی دیکەی خواردنەوە گازییەکان ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسییەکی دیکەی خواردنەوە گازییەکان ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

زانایانی زانکۆی هارڤارد ئاشکرایانکردووە خواردنەوە گازییەکان هۆکاری سەرەکین بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە.

توێژەرانی زانکۆی هارڤارد توێژینەوەیان لەسەر زیاتر لە 120,000کەس کردووە کە شێرپەنجەی ریخۆڵەیان هەبووە، دەرکەوتووە خواردنەوەی گازییان زۆر خواردۆتەوە، شارەزایان پێیان وایە شەکر ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە زیاددەکات.

بۆیە شارەزایان رێنمایی هەمووان دەکەن دوورکەونەوە لە خواردنی شەکر بە تایبەت واباشتر خواردنەوە گازییەکان نەخورێنەوە، چونکە رێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە