وەرزش

لیڤەرپوڵ نرخی محەمەد سەڵاح ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیڤەرپوڵ نرخی محەمەد سەڵاح ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی نرخی دەستبەرداربوونی لە محەمەد سەڵاحی میسری و یاریزانی یانەکەی ئاشکرا دەکات، هەروەها یانەی ریال مەدریدیش چاودێری ئەو یاریزانە دەکات.

ئیدارەی لیڤەرپوڵ رەچاوی ئەوە دەکات کە رێگە بە محەمەد سەلاحی ئەستێرەی میسری بدات کە یانەکە بەجێبهێڵێت شان بە شانی سادیۆ مانی کە پەیوەندی کرد بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیەوە.
 
رۆژنامەی زەسەن ئەوەی ئاشکراکردووە: یانەی لیڤەرپوڵ لارییان نییە سەلاح بفرۆشن، ئەگەر بێت و 60 ملیۆن پاوەندیان دەست بکەوێت.

ریال مەدرید لە نێو ئەو یانانەیە چاودێری بارودۆخی ناسکی سەڵاح دەکەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی مانی چەند رۆژێک پێش ئێستا بە 35 ملیۆن پاوەن چوو بۆ بایرن میونشن.

گرێبەستەکەی سەلاح لەگەڵ لیڤەرپول هاوینی داهاتوو بەسەر دەچێت و لەو کاتەدا دەتوانێت بە خۆڕایی بچێتە یانەیەکی تر.
 
دانوستانەکانی نێوان سەلاح و لیڤەرپوڵ گەیشتووەتە قۆناغێکی ئاڵۆز و ئەو یاریزانە میسریەش داوای مووچەی هەفتانەی 400 هەزار پاوەنی کردووە.
 
لیڤەرپوڵ حەزدەکات لە هەموو پێشبڕکێکاندا بە 31 گۆڵ تۆمارکەری وەرزی رابردوو بهێڵێتەوە، بەڵام ئامادەنین مووچەکەی بۆ زیاد بکەن.
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە