تەندروستی

شەش رێگەی گرنگ بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بە جەڵتە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش رێگەی گرنگ بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بە جەڵتە
مەودا میدیا- لی لی عەزیز

بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی جەڵتە كە بەردەوام كێشە بۆ سەر ژیان و تەندروستیی مرۆڤ دروستدەكات، پێویستە ئەو خواردنانە بخۆرێت كە دەتوانن ئاستی كۆلیسترۆڵ بپارێزن و سووڕی خوێن باشتربكەن.

خواردن و خواردنەوەی ئەم شەش خواردن و میوەیە گرنگن بۆ خۆپاراستنت لە تووشبوون بە جەڵتە:

یەكەم: لیمۆ
لیمۆ بەناوبانگە بەوەی بەرگریی جەستە بەهێز و سوڕی خوێن باشتر دەكات.

دووەم: زەیتی زەیتون
زەیتی زەیتون دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا 6 و كۆلیسترۆڵی زیانبەخشی جەستە كەمدەكاتەوە.

سێیەم: ئەڤۆگادۆ
خواردنی ئەڤۆگادۆ بەشێوەیەكی مام ناوەندی رێگە لە زیاددبوونی كێش دەگرێت، بۆیە پزیشكەكان ئامۆژگاری ئەوە دەخەنەڕوو كە هەفتەی سێجار لەكاتی نانخواردندا نیو دانە لە ئەڤۆگادۆ بخورێت.

چوارەم: خواردنی سیر
بەلایەنی كەمەوە سوودبەخش دەبێت رۆژانە سیر بخۆرێت. سیر دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی ئەلیسین كە سوودی هەیە بۆ تەندروستیی دڵ و رێكخستنی سوڕی خوێن و بەهێزكردنی بەرگریی جەستە.

پێنجەم: ئاوتكی كەرتەشی
رێژەی شەكری خوێن و كۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت، هەروەها جگەر پاكدەكاتەوە. بەپێی توێژینەوەی زانكۆی بافیای ئیتاڵی كەرتەشی باشترین سەوزەیە بۆ پاراستنی مرۆڤ لە جەڵتە. 

شەشەم: شەربەتی توو
شەربەتی توو باشترین رێگەیە بۆ باشتركردنی سوڕی خوێن، دەشتوانی بەشێوەی شەربەت یان بە وشكی بیخۆی و سوودی زۆری تەندروستیت پێدەگەیەنێت.

گرتنەبەری ئەو رێگەیانە گرنگن بۆ خۆپاراستنت لە تووشبوون بە جەڵتە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد