عیراقی
پێشبینییەکی خراپ بۆ داهاتووی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت تائێستا هیچ ئاسۆیەکی روون نییە بۆئەوەی حکومەتی نوێی عیراق بە ئاسانی پێکبێت، ئاماژە بەوەشدەکات پێشبنیدەکرێت دۆخی عیراق ئاڵۆزتربێت بە تایبەت لە مانگی تەمووزدا.
شیروان میرزا، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا هیچ ئاسۆیەکی روون نییە بۆئەوەی حکومەتی نوێی عیراق بە ئاسانی پێکبێت، پێشبینیدەکرێت دۆخی عیراق ئاڵۆزتربێت بە تایبەت لە مانگی تەمووزدا کە ئەو مانگەیە خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا تیادا کەمدەکات، هەروەها لایەنەکانی ناو پەرلەمانی عیراق دوو رای جیاوازن هەندێکیان پێییان وایە بەبێ سەدرییەکان ناتوانرێت حکومەتی پێکبهێنرێت، چونکە پێیان وایە بەبێ سەدرییەکان پێکهێنانی حکومەت هەم سەرکەوتوونابێت هەم تەمەنی درێژنابێت".
لەبارەی کشانەوەی سەدرییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق شیروان میرزا وتی "موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر تێگەیشت لەوەی کە رێگەنادەن حکومەتی زۆرینە پێکبهێنت، بۆیە بەردەوامبوونی لە قازانجی نەبوو، لەبەرئەوە لە پەرلەمان کشایەوە".
هەروەها سەبارەت بە بودجەی عیراق وتی "ئەگەر یاسای ئاسایشی خۆراک کە دەنگی لەسەردرا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلایەن دادگەی فیدراڵییەوە پەسندبکرێت، ئەوا حکومەت پێویستی بە یاسای بودجە نابێت، لەبەرئەوەی یەک لەسەر 12 مووچە دابیندەکات و 25 ترلیۆن دیناریش بۆ بابەتی خۆراک و پرۆژەکانە، هەروەها بەپێی یاساکە لە هەر پارێزگایەکی عیراق هەزار کەس بە گرێبەست دادەمەزرێت کە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر دامرکاندنەوەی ناڕازایەتییەکانی شەقام".
لەئێستادا دۆخی سیاسیی عیراق ئاڵۆزە و دیارنییە کەی حکومەتی نوێ پێکدەهێنرێت و کشانەوەی سەدرییەکانیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هێندەی تر دۆخەکەی ئاڵۆزترکردووە.
س.ر