عیراقی

سیستانی یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سیستانی یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریكرد
مەودا میدیا-

ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عیراق یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد، دەڵێت "رۆژی یەكشەممە، 10ی مانگی زیلحیجەیە و یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە".
 
ئەمڕۆ یەکشەممە نووسینگەی راگەیاندنی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عیراق رایگەیاند "رۆژی یەکشەممە (2022/7/10) یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە". 
 
بۆ دیاریکردنی رۆژی جەژنی قوربان، پێویستە پشت بە بینینی مانگ ببەسترێت، بۆ ئەم مەبەستەش چەند ناوەندێکی گەردونناسی پێشبینی خۆیان بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان خستوتەڕوو.
 
بەپێی پێشبینی ناوەندە گەردونییەکان مانگی نوێ لە ئێوارەی (29)ی ئەم مانگە دەردەکەوێت و بەمەش یەکەم رۆژی مانگی زیلحەججە دەکەوێتە (30) حوزەیران و بەمەش (9)ی تەموز یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
 
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان