تەندروستی

چوار زیانی بەكارهێنانی مۆبایل پێش خەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار زیانی بەكارهێنانی مۆبایل پێش خەوتن
مەودا میدیا- لی لی عەزیز

رێكدەكەوێت شەوێك پێش كاتی دیاریكراوی خەوتنت دەچی بۆ سەر جێگەكەت، بەڵام خۆت سەرقاڵی گەڕان دەكەی بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بەئاسانی ناتوانێ وازی لێبهێنیت و لە ژوورێكی دیكە مۆبایلەكەت دابنێیت ئەگەر بۆ ماوەیەكی كەمیش بێت. 
ئایا ئەوە دەزانێت بەكارهێنانی مۆبایل پێش خەوتن، چەند زیانی بۆ تەندروستیت هەیە؟

پێكەی (برایت ساید) راپۆرتێكی بڵاوكردووتەوە و تێیدا ئاماژەی بە چوار زیانی بەكارهێنانی مۆبایل پێش خەوتن كردووە بەم شێوەیە:

یەكەم: زیان بە چاو دەگەیەنێت
بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتێكدا كە چوویتە ژووری خەوتن و چاوت ماندووە، هەروەها تیشكی مۆبایلەكە بەتووندی لەچاوت دەدات، ئەوە دەبێتە هۆی ماندووكردنی زیاتری چاوت، بۆیە بۆ پارێزگاریكردن لێی هەوڵبدە تیشكی شاشەی مۆبایلەكەت كەمبكەیتەوە و بۆ ماوەیەكی زۆر دووربكەوەرەوە لە بەكارهێنانی.

دووەم: دەبێتە هۆی خراپ خەوی
لەكاتێكدا دوای تێبەڕبوونی رۆژێكی درێژی كاركردن دەچیت بۆ ژووری خەوتنەكەت، پێش ئەوەی بخەویت هەندێك كاتت تەرخان دەكەیت بۆ ئەوەی سەیری ئەو نامانە بكەیت بۆت هاتووە یان ئاگاداری هەواڵەكان بیت، بەڵام ئەوە بزانە تیشكی شینی شاشەی مۆبایلەكەت بە تەنیا زیانی بۆ بینینی چاوەكانت نییە، بەڵكو دەبێتە هۆی تێكدانی خەوەكەت و پچڕپچڕی دەكات، ئەوەش كاریگەرییە نەرێنییەكانی دۆخی تەندروستیت لەسەر زیاتر دەكات.

سێیەم: هۆكاری پەیدابوونی ئازارە لە مل دا
ئەگەر هەست بە زیاتربوونی ئازار دەكەی لە ملتدا، ئەوا بەكارهێنانی مۆبایل پێش نووستن دەبێتە هۆی زیاتربوونی ئەو ئازارە، كاتێك سەرت بە ئاراستەی پێشەوەی خۆت و سەر مۆبایلەكەتدا زیاتر دەچەمێنیتەوە، ئەوا فشاری زۆر لەسەر ماسولكەكانی ملت دروستدەكات، ئەوەش دەبێتە هۆی زیاتربوونی ئازار لە مل دا.
لەكاتی وادا ئەگەر هەر نەتتوانی دەستبەرداری مۆبایلەكەت بێت، ئەوە هەوڵبدە مۆبایلەكە بهێنیتە ئاستی چاوت بۆ ئەوەی ملت نەچەمێنیتەوە.

چوارەم: پیربوونی پێست خێراتردەكات
چەند هەوڵبدەی بۆ مانەوەی پێستت بە رەونەقداری، ئەوە كارێكی سادە هەوڵەكانت لێ تێكدەدات ئەویش بەكارهێنانی مۆبایلە پێش خەوتن. هەروەها دەبێتە هۆی لەدەستدانی رەونەقەكەی، بۆیە خۆت لەو كارە دووربگرە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن