تەندروستی
هەشت جۆر میوە و سەوزە كە لە هاویندا ئاوی پێویست بۆ جەستەت دابیندەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- لی لی عەزیز
كام جۆر لە میوە و سەوزەكان لە هاویندا دەتوانن ئاوی پێویست بۆ جەستەت دابینبكەن؟
مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە خواردنەوەی 2.5 لیتر ئاو هەیە، بەڵام بە تەنیا ئاو بۆ پڕكردنەوەی ئەو پێداویستییە بەس نییە، لەبەرئەوە دەتوانیت لە رێگەی خواردنی سەوزە و میوەوە چارەسەری ئەو حاڵەتە بكەی بۆ ئەوەی هاوسەنگیی شلەمەنییەكانی جەستەت رابگری.
ئەمەش دیارترینی ئەو سەوزە و میوانەیە:
سەوزەكانی دەوڵەمەند بە ئاو:
یەكەم: خەیار
95%ی پێكهاتەی خەیار ئاوە و پۆتاسیۆم بە جەستە دەبەخشێت و دەتوانیت لەگەڵ هەموو خواردنەكاندا بیخۆیت.
دووەم: تەماتە
پلەی دووەمی لە ریزبەندی ئەو خواردنانەدا گرتووە كە دەوڵەمەندن بە ئاو، چونكە پێكهاتەی تەماتەش 95%ی بەهەمان شێوەی خەیار بریتییە لە ئاو و سوودی وەكو سوودی خەیارە بۆ رێكخستنی هاوسەنگی. تەماتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ئی.
سێیەم: كولەكە
94%ی پێكهاتەی كولەكە ئاوە و سوودی بۆ بەهێزكردنی ڤیتامین ئەی هەیە.
چوارەم: كەلەرم
ئەمجۆرە سەوزەواتە 94%ی پێكهاتەكەی ئاوە، هەروەها ژمارەیەكی زۆر لە ڤیتامینەكانیشی تێدایە.
پێنجەم: قارچك
93%ی پێكهاتەی قارچك لە ئاوە، سوودی زۆری دەبێت ئەگەر لەگەڵ مەعكەرۆنە و كەمێ برنج تێكەڵی بكەیت.
میوەكانی دەوڵەمەند بە ئاو
یەكەم: شووتی
90%ی پێكهاتەی شووتی بریتییە لە ئاو، ژمارەیەكی زۆر پێكهاتەی گرنگی تێدایە كە بۆ جەستە سوودی هەیە.
دووەم: شلیك
ئایا هاوین دەبێت بەبێ بوونی میوەی شلیك؟ 91%ی پێكهاتەی شلیك ئاوە، هەروەها پۆتاسیۆمی زۆری تێدایە، رۆڵی گرنگیشی هەیە بۆ هەرسكردنی خواردن.
سێیەم: قۆخ
90%ی قۆخ پێكهاتووە لە ئاو، دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی پۆتاسیۆم لە جەستەدا.
س.ر