تەندروستی

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی قەزوان بۆ تەندروستی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی قەزوان بۆ تەندروستی
مەودا میدیا-

قەزوان بەرهەمی داری دەرەبەنە لە وەرزی بەهاردا لە ناوچە شاخاوییەکان بەرهەم دەهێنرێت، هەندێک جار هەر بە سەوزی (فەریک)ی دەخورێت و هەندێک کاتیش دوای وشکبوونەوەی ناوکەکەی دەردەهێندرێت و دەخورێت.

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک دەڵێت "قەزوان سوودی زۆری هەیە بۆ تەندروستیی مرۆڤ، پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوەدەکەن هۆکارە بۆ چالاککردنی سپڵ، جگەر، گورچیلە و چالاککردنی سوڕی مانگانەی ئافرەتان".

سوودەکانی قەزوان و کەرەی قەزوان: 

-بەرزکردنەوەی تواناس سێکسی.
- چارەسەری کۆڵۆن و کەمکردنەوەی. 
- بوونێ چەوری سودبەخش و هۆکارە بۆ فڕێدانی چەوری یە زیان بەخشەکان.
- بەهێزکردنی مێشک.
- چارەسەری کەمخوێنی دەکات.
- بەکاردێ بۆ ساڕێژکردنی برین.
- کرمی گەدە لە ناودەبات رێگری له رشانەوە دەکات.
- کۆئەندامی دەمار بەهێز دەکات بەهۆی بوونی ڤیتامینەکانی A , B تێیدا.
- رێگری دەکات لە پوکانەوەی ئێسک.
- یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات و قەبزی ناهێڵێت.
- غازات کەم دەکاتەوە و بای سک ناهێڵێت.
- ئازاری کەمەر و جگەر کەم دەکات.
- بەهێزکردنی جگەر و فەرمانی جگەر.
-چارەسەرە بۆ نەخۆشی رۆماتیزم.
- چارەسەری تەنگەنەفەسی دەکات.

ر. ئ






Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە