گێتی

فاروق مەلا مستەفا، یەکێك لە گەورەترین خەڵاتە جیهانییە گرنگەکان لە لەندەن بەدەستدەهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


فاروق مەلا مستەفا، یەکێك لە گەورەترین خەڵاتە جیهانییە گرنگەکان لە لەندەن بەدەستدەهێنێت
مەودا میدیا-

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ فاروق مستەفا رەسوڵ لەلایەن دامەزراوەی گلۆباڵ ئیکۆنومیکس (Global Economics Limited)ــەوە کە بارەگاکەی لە لەندەنە خەڵاتکرا لەبەر ئەو رۆڵە گەورەیەی کە لە گەشەپێدانی کەرتی پەیوەندییەکان بینیویەتی لە عیراقدا، لە رێگەی ئەو وەبەرهێنانە گەورانە و شەراکەتە گرنگانەی ئەنجامیداون، لەگەڵ ئەو روئیا پێشەنگەی کە بۆ کۆمپانیای ئاسیاسێڵی داڕشتووە و بووەتە مایەی ئەوەی شایستەی خەڵاتی "باشترین بزنسمانی پێشەنگ لە بواری پەیوەندییەکان" بێت.

گلۆباڵ ئیکۆنومیکس خانەیەکی بڵاوکردنەوەی دارایی پایەبەرزە لەگەڵ گۆڤارێکی وەرزیی تایبەت بە بزنس کە بارەگاکەی لە شانشینی یەکگرتووە و هەڵدەسێت بە میوانداریکردنی بەرنامەی خەڵاتەکانی ساڵانەی ئابووریی جیهانی کە لە رێگەیەوە ئەداکردنی نایابی کەرتە جیاوازەکانی ئابووریی لە جیهاندا رێزیان لێدەنرێت.

ئەم تیمە جیهانییە تایبەتمەندە ساڵانە بە دوای ئەو بزنسمانانەدا دەگەڕێن لە جیهاندا کە جیاوازی لە ژیانی خەڵکانی تردا دروستدەکەن. لەمساڵدا، بەدواداچوونەکانیان لە جیهاندا گەیشتە عیراق و لێرە زۆر سەرسام بوون بە دەستکەوتەکانی بەڕێز فاروق و ئەو کارانەی پێی هەڵساوە بۆ دامەزراندن و پێشخستنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان تا ئەو پێگە پێشەنگە لە کەرتی پەیوەندییەکاندا بەدەستبهێنێت کە ئێستا هەیەتی، ئەمەش وایکرد فاروق مەلا مستەفا لە تەنیشت پیاوە بزنسمانە گەورەکانی جیهانەوە بێت، بەو پێیەش بەرێزیان شایستەی ئەم خەڵاتە بوون.

خەڵاتەکانی ئابووریی جیهانیی توانیویەتی پێوانەی ئەوە بکات کە چۆن هەوڵ و روئیا ناوازەکانی فاروق مەلا مستەفا نەك تەنها توانیویەتی کەرتی پەیوەندییەکان لە عیراق باشتربکات، بەڵکو پەلیکێشاوە بۆ دانانی کاریگەری گەورە لەسەر کۆمەڵگە لە رێگەی بێشومار خزمەتگوزاری و دەستپێشخەرییەوە.

ئاسیاسێڵ بە بیرۆکەیەکی فاروق مەلا مستەفا دەستیپێکرد، سەرەتا وەکو خەون و روئیایەك، دواتر پەرەیسەند و بووە کۆمپانیایەكی بچوك کە تەنها چوار تەلەفۆنی مۆبایلی ئیش پێدەکرد، بەڵام ئەمڕۆ ئاسیاسێڵ بووەتە باشترین تۆڕی مۆبایل لە عیراقدا و خزمەتگوزاریی پێشکەشی زیاتر لە 16 ملێون بەشداربوو دەکات لە سەرانسەری عیراقدا. هەموو ئەمانە بەهۆی رابەرایەتیکردنی حەکیمانە و روئیای ئیلهامبەخشی فاروق مەلا مستەفاوە بووە کە ئەم گەشتە 21 ساڵییە پڕبێت لە سەرکەوتن لە بواری پەیوەندییەکان وەکو یەکێك لەوانەی کە بەشدارییەکی سەرەکی هەیە لە ئابووریی عیراقدا.

لەگەڵ دامەزراندن و بەکارخستنی هەزاران لە زیرەکترین عەقڵەکان (باشترین تواناکان)ی وڵات، شانبەشانی پلانە بەردەوامەکانی بۆ فراوانبوونی زیاتر، فاروق مەلا مستەفا ئەرکێكی تری بە ئاسیاسێڵ سپارد ئەویش بەردەوامبوون بوو لە هێنانی تەکنەلۆجیای نوێ بۆ عیراق و رابەرایەتیکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە وڵاتدا و پێشخستنی لەسەر هەردوو ئاستی ئابووریی و کۆمەڵایەتی.

فاروق مستەفا رەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ لەمبارەیەوە وتی "بەڕاستی من هەست بە تەوازوع دەکەم و نەمدەزانی کە پاڵێوراوم بۆ وەرگرتنی هیچ خەڵاتێك. ئەم رێزلێنانەی خەڵاتەکانی گلۆباڵ ئیکۆنۆمیکس شەرەفێکی گەورەیە بۆ من. من وەکو شکۆمەندییەك و سەرکەوتنێکی شەخسی بۆ خۆم سەیری ناکەم، بەڵکو وەکو دانپێدانانێك بۆ سەرجەم بزنسمانەکانی عیراق سەیری دەکەم. من وەکو بەیاننامەیەك سەیری دەکەم کە تیایدا هاتووە سەرەنجام هەمووان بەری رەنج و ماندوبوونی دڵسۆزانەی خۆیان دەچننەوە. هەر بۆیە هەموو بزنسمانە پێشەنگەکان هاندەدەم، بە تایبەتی گەنجانی خاوەنکار، ئیشبکەن لە پێناو بەدیهێنانی خەونەکانیان. من ئەم دەستکەوتانەم لەسەر سینیەکی زێڕ پێشکەش نەکراوە، بەڵکو دەبوو خۆم ماندووبکەم لە پێناویان. گەشتەکەم بە هەبوونی خەونێك لە کەرتی پەیوەندییەکان دەستپێکرد، وا ئەمڕۆ، ئاسیاسێڵ کۆمپانیایەکی پەیوەندییە کە چەندین خەڵاتی گەورەی بردووەتەوە و بووەتە جێی بایەخپێدان لەسەر ئاستی جیهان".

جێی ئاماژەپێکردنە کە ئەمە یەکەم خەڵات نییە کە فاروق مستەفا رەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ بەدەستیدەهێنێت. پێشتر چەندین خەڵاتی تری پێبەخشراوە لە بەرانبەر هەوڵ و ماندووبوونی دڵسۆزانەی بۆ باشترکردنی ئابووریی عیراق بەشێوەیەکی گشتی، ئەوەش لە رێگەی چەندین پرۆژەوە کە جێبەجێیکردوون، بەتایبەتی لەبواری پەیوەندییەکاندا. خەڵاتی "باشترین بزنسمان لە بواری پەیوەندییەکان" وەکو سەرکەوتنێك بۆ کۆمپانیای ئاسیاسێڵ سەیردەکرێت. لەسەر ئاستی جیهان دان بە ئیشوکارە جددیەکانیدا دەنرێت لە پێناو باشترکردنی ژێرخانی ئابووریی عیراق، تا ببێتە نمونەیەك و خەڵکانی تر وەکو سەرمەشقی بواری تەکنەلۆجیا شوێنپێی هەڵبگرن.

زانیاریی زیاتر و پەیوەندیدار بە ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ یەکەمین کۆمپانیای خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عیراق. وله‌ 31 كانونی یەکەمی 2021 ـەوە ژماره‌ی به‌شداربووانی 16 ملیۆنی تێپەڕاندووە. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کوالێتییەکی بەرز لە سەرتاسەری سەرجەم پارێزگاکانی عیراق دابینبکات. تۆڕی ئاسیاسێڵ زیاتر لە 99% ی دانیشتوانی عیراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ی ببێته‌ فراوانترین تۆڕی مۆبایل له‌ناو كۆمپانیاكانی تری مۆبایل له‌ عیراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتە بە بەرزترین کواڵیتی لە عیراق. لە سەرەتای ساڵی 2022ــەوە، ئاسیاسێڵ وەکو خێراترین خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی 4G+ لە لایەن Speedchecker®  و فراوانترین رووماڵی تۆڕی ئینتەرنێتی 4G+ ناسێنراوە لەلایەن دامەزراوەی ئۆکلا '®Ookla 'ـەوە.

پەیوەندی: ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان (پشکداری تایبەت)، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]
بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com

دەربارەی گلۆباڵ ئیکۆنۆمیکس:

گلۆباڵ ئیکۆنۆمیکس خانەیەکی بڵاوکردنەوەی دارایی و گۆڤارێكی وەرزی تایبەت بە بزنسە، بارەگاکەی لە شانشینی یەکگرتووە، تێڕوانینی قووڵ بۆ  کەرتە جیاوازەکانی ئابووریی لە سەرتاسەری جیهاندا فەراهەمدەکات. بەرنامەیەکی ساڵانەی هەیە کە تەرخانکراوە بۆ خەڵاتە گەورەکانی گلۆباڵ ئیکۆنۆمیکس، کە هەڵدەسێت بە دیاریکردن و رێزلێنانی باشترینی ئەداکردنی کەرتە جیاوازەکان لە سەرتاسەری جیهاندا.

بۆ زانیاری زیاتر
: https://www.theglobaleconomics.com/about-us/

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان