تەندروستی

زیانەکانی زیادەڕۆیی لە خواردنی گۆشتی سوور

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیانەکانی زیادەڕۆیی لە خواردنی گۆشتی سوور
مەودا میدیا-

لە جەژنی قورباندا بە گشتی زۆرینەی خەڵك بڕێکی زۆر گۆشت دەخۆن بەهۆی ئەوەی گۆشتێکی زۆر دەبەخشرێتەوە و دەکرێت بە قوربانی، بەڵام زیادەڕۆییکردن لە گۆشت کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە دەبێت.

ماڵپەڕی " elconsolto" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە زیادەکانی خواردنی گۆشتی سوور کردووە ئەگەر زیادەڕۆیی لە خواردنیدا بکرێت، بەم جۆرە:

1- هەست بە خەواڵویی و ماندوێتی دەکەیت بەهۆی دەوڵەمەندی بە پرۆتین، هەروەها هەرسکردنی گۆشت زۆر دەخایەنێت بۆیە وادەکات جەستە هەست بە خەواڵوی و ماندوێتی بکات.

2- زیادەڕۆییکردن لە خواردنی گۆشت دەبیتە هۆی وەرینی قژ و تێكچوونی پێست، چونکە گۆشت ڤیتامین سی تێدا نییە کە هانی دروستکردنی کۆلاجین دەدات.

3- سیستمی بەرگری لاوازدەبێت چونکە چەورییە تێرەکانی ناو گۆشت هەوکردنەکان زیاتر دەکات، هەروەها دژەئۆکیسی تێدا نییە ژە رووبەڕووی هەوکردنەکان دەبێتەوە.

4- دەبێتە هۆی تووشبوون بە قەبزی بەهۆی کەمیی ریشاڵەکان لە پێکهاتەیاندا.

5- ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا، کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و رەقبوونی خوێنبەرەکان.

6- زۆر خواردنی گۆشت دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە چونکە مادەی بیۆریناتی تێدایە کە لەکاتی هەرسکردندا دەبێتە ترشی یۆریك و ئەگەری تووشبوون بە بەردی گورچیلە زیاتر دەکات.

ر. ئ





Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد