عیراقی
سبەی پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سبەی پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت کۆبێتەوە کە محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆکایەتی دەکات و پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت "
جەمال محەمەد شکور، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیا راگەیاند "بەرنامە هەیە کە سبەی پەرلەمانی عیراق کۆبێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت کە لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا ژمارەیی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادە دەبن یاخود نا".
سەبارەت بە بەشداریکردنی پەرلەمانتارانی کورد لە کۆبوونەوەکە ئەو پەرلەمانتارە وتی "ئێمە تاوەکو ئێستا بەفەرمی هیچمان پێنەوتراوە، بەڵام سبەی دەچینە بەغدا ئامادە دەبین لەوێ ئەو کاتە بڕیار دەدەین بەشداری کۆبوونەوەکە بین یاخود بەشدار نەبین".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ ناوی بەشێک لە کاندیدی کابینەکەی عەللاوی بڵاوکرایەوە کە کاندیدی 18 وەزارەت دارایی کراوە، تەنها وهزارهتهكانی ناوخۆ و دارایی و بازرگانی و داد و وهزارهتی دهوڵهت بۆ كاروباری ههرێم هیچ کاندیدێکیان بۆ دیاری نەکراوە.