گێتی

سەرکەوتنی پلانی حەجی ئەمساڵ راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرکەوتنی پلانی حەجی ئەمساڵ راگەیەندرا
مەودا میدیا-

 ئه‌میری مه‌ككە رایدەگەیەنێت وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ له‌ هه‌موو بوارێكه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا، ئاماژەی بەوەکرد هیچ رووداوێك یاخود په‌تایه‌كی ترسناك له‌نێو حاجیاندا تۆمارنه‌كراوه‌.

خالید فه‌یسه‌ڵ، ئه‌میری مه‌ككە له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ له‌ هه‌موو بوارێكه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا، هەروەها له‌ گشت بواره‌كانی ئاسایش، خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ سه‌ركه‌وتوو بوو، هیچ رووداوێك یاخود په‌تایه‌كی ترسناك له‌نێو حاجیاندا تۆمارنه‌كراوه‌".

ئەوەشی خستەڕوو "سه‌ركه‌وتنی پلانی حه‌جی ئه‌مساڵ بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ له‌ بواری مادی و مرۆییەوە بۆ حاجیان دابینكردووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان