گێتی
کوژرانی سەرکردەیەکی داعش راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوێکدا وهزارهتی بهرگریی ئهمهریكا ئاشكرایكرد، له هێرشێكی ئاسمانیدا سهركردهیەکی داعش له سووریا كوژرا.

میدیای ئەمەریکی لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا- پنتاگۆن راگەیاند، ماهر ئەلعەقال، کەسی یەکەمی داعش لە سووریا کە یەکێک بوو لە چوار سەرکردەی هەرە باڵای رێکخراوەکە بەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی ئاسمانیی ئەمەریکادا کوژرا.
هاوکات لای خۆیەوە دەیڤ ئیستێرن، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا پشتڕاستیکردووەتەوە کە ماهر ئەلعەقال لە کاتی لێخوڕینی ماتۆرسیکلێک لە نزیک شارۆچکەی جندرێسی سەر بە عەفرین، کە لە ژێر دەستی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیادایە، کوژراوە.
وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا ئەوەشی ئاشکراکردووە، لەگەڵ ماهر ئەلعەقال-دا یەکێک لە یاریدەدەرە هەرە گەورەکانیشی برینداربووە.

ر. ئ