گێتی
تەندروستیی جیهانی: کۆرۆنای نوێ بەڕێوەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، دوای تێپەڕینی نزیکەی دوو ساڵ و نیو بەسەر راگەیاندنی یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا ئێستاش ڤایرۆسەکە دەتوانێت ببێتە مەترسیی جیهانی و هێشتا دۆخێکی کتوپڕی تەندروستییە لە جیهاندا.

لیژنەی باری لەناکاوی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوونی کۆرۆنا و گۆڕانە بەردەوامەکانی ڤایرۆسەکە و ئەو فشارەی لەسەر سیستمی تەندروستیی هەندێک لە وڵاتان دروستیکردووە مانای ئەوە دێت کە هێشتا لە دۆخی لەناکاوداین بەهۆی کۆرۆناوە.
باسی لەوەشکردووە، بەپێی ئەو حاڵەتانەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی تۆماریکردووە، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە 30% زیادیکردووە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ یەکەمجار لە 30ی کانونی دووەمی 2020دا دۆخی لەناکاوی تەندروستیی جیهانیی راگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
ر. ئ
ر. ئ